ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لەدکتۆر لوبنان هاتف ئەلشامی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی (خودابەزەیی پێدابێتەو)
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ، دڵسۆزترين سەرەخۆشی و دڵنەوایی پێشکەشکرد بە دکتۆر لوبنان هاتف ئەلشامی عەمیدی کۆڵیژی زانستیە ئابۆریەکانى بەغدا، بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دایکی خودا بەزەیی پێدابێەوە.
ئەمینداری گشتی ئامادەبوو لە دانیشتنی فاتیحە خوێندنەوە بۆ گیانی خوالێخۆشبوو لە ناوچەی یەرمووکدا لە بەغدا.
ئەمینداری گشتی ئەوپەڕی زویریی بۆ دکتۆر لوبنان وخێزان وکەسوکاری لە کیسچوو دەربڕی، پاڕایەوە لە خودای بەرزو بە توانا کە بەزەیی پێدابێتەوەو چاکەی لە گەڵدا بکات ولێیخۆشببێت و بیخاتە بەهەشتە بەرینەکەیەوەو سەبووری وئارام بەوانیش ببەخشێت وەپرسەیان باشبکات.
لەلای خۆیەوە دکتۆرلبنان لەجیاتی بنەماڵەکەی سوپاسی دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی کرد بۆ ئامادەبوونەکەی لە دانیشنی فاتیحە خوێندنەوەدا، داوای لەخودای بەرزو بڵند کرد کەدووری بخاتەوە لە هەموو شەڕو ناخۆشییەک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە١٧/٥/٢٠٢٢